دیمیستۆرا: چارەسەری سیاسی بەبێ کورد نابێ
AM:10:54---29-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ستیڤن دیمیستۆرا ڕایگەیاند ،کورد لە سوریا بونێکی وایان هەیە کە چارەسەری سیاسی بەبێ کورد نابێ ،و وتیشی نابێ کوردانی سوریا بەهیچ بیانویەک پاراوێز بخرێت.

ستیڤان دیمیستۆرا، نوێنەری تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا کە لەچەند رۆژی رابردوودا دەستبەردابوونی لە پۆستەکەی راگەیاند لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنیى RTS ی سویسریى وتی، ،"هاتنەدیى ئاشتى لە سوریا قورسە، بەڵام ئاشتى پێویستە، ناشبێت کوردان پەراوێزبخرێن.

دیمیستۆرا وتى، نابێت ئەوە لەبیر بکرێت، کە ئەمەریکا لە رووی دیپلۆماتیکەوە درێژە بەو پرۆژەیە دەدات.

وتى، کشانەوەی ئەمریکا بۆ کورد قورسە ،بەڵام رێکخستنى کوردانى سوریا بەهێزە، نابێت ئەوە لە بیر بچێت، کە کورد بوونێکى وەهای هەیە، کە بە بێ ئەوان نابێت.

ئەوەشى وت، تاوەکو چارەسەرییەکى هەمەلایەنە و گشتگیر بۆ شەڕی سوریا بەدی نەیەت، مەترسیى ئەوە هەیە کە داعش و گروپە جیهادییەکانى دیکە سەرلەنوێ لە سوریادا زیندوو ببنەوە.

رونیشیکردەوە،ئێران و روسیا هێزى سەرەکین، کە نەیانهێشت رژێمى ئەسەد بڕوخێت و رەنگە لە رووی جوگرافییەوە ئەسەد لە شەڕدا سەرکەوتبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لە وڵاتدا ئاشتى سەربکەوێت.



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە