پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات
PM:12:11---29-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بڕیارە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات ،و دانیشتنەکەش پەیوەندی هەیە بۆ سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد.

حامید موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە”پەرلەمان لەبەر دوو هۆكار دانیشتنێكی نائاسایی سازدەكات، يەكەمیان بۆ خستنەڕوو هەڵوێستی دەسەڵاتی یاسادانانە بەرانبەر بە سەردانە نافەرمییەكەی ترەمپ بۆ عیراق، و ئەوی تر بۆ تاوتوێكردنی بوونی هێزەكانی ئەمریكایە لە وڵات”، هۆكاریی زیادكردنی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكاشی لە عیراقدا، بۆ بەئامانجگرتنی ئێران گەڕاندەوە.

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح”سەرۆكایەتی پەرلەمان لەم چەند رۆژەدا داوای سازكردنی دانیشتنەكە دەكات بۆ خستنەڕووی هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانە لەناكاوەكەی سەرۆكی ئەمریكا”، ئاماژەی بە توانای عیراقیش كرد بۆ "دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و بنكەكانی بەشێوازی سیاسی و بەبێ‌ بەكارهێنانی هێزە، بە تایبەتیش كە ئەمریكا زانیاریی تەواوی هەیە لەسەر ئەوەی عیراق وەك پێشتر نەماوە و بۆتە خاوەنی هێزێك كە هەموو جیهان گەواهی بۆ دەدەن



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە