سوپای سوریا لەنزیکی مەنبج جێگیربوو
PM:01:20---30-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سوپای هێزی شۆڕشگێرانی سوریا رایگەیاند، هێزەکانی سوپای سووریا لە دووری 20 کیلۆمەتر لە مەنبج جێگیربوون و ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانە دەگرنەئەستۆ.

ئەحمەد سوڵتان ئەبوعەراج، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای هێزی شۆڕشگێرانی سوریا رایگەیاندووە، هێزی سوریا نەچوونەتە ناو شاری مەنبج، بەڵکو لە شارۆچکەی ئەلعالیمەی کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوورە لە شارەکەوە جێگیربوون.

ئەبوعەراج بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی، ئەو کەسانەی کە پێشتر مەنبجیان بەڕێوەدەبرد نە گۆڕاون و ئەنجومەنی لەشکری مەنبج و سوپای شوڕشگێر لە شوێنی خۆیانن و هێزەکانی ڕژێم نەهاتوونەتە ناو شارەکەوە.

چوونی هێزەکانی سوپای سوریا دوای ئەوەهات کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە دیمەشق کرد لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی مەنبج و رۆژهەڵاتی فورات بپارێزێت.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە