وەزیری پەروەردەی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک وەزیران کرد
PM:01:40---30-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ئه‌وه‌ش هۆکارەکەشی ئەوە بووە ، برا گه‌وره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌، كاتێك له‌ موسڵ بووه‌.
میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویانکردەوە، شه‌یما حه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، "بەهۆی ئەوەی براکەی پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە کردووە ئەوکاتەی لە موسڵ بووە".

شه‌یما حه‌یالی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "چەکدارانی داعش به‌ هه‌ڕه‌شه‌ دانیشتووانی موسڵی ناچاركردووه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كار بكه‌ن، براكه‌شم یه‌كێك بوو له‌وانه‌ كه‌ به‌ر له‌ ئازادكردن و دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵیش كاری كردووه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردووە، له‌به‌رده‌م خوا و گه‌له‌كه‌مدا، خۆم له‌ هه‌موو تیرۆریستێك بێ به‌ری ده‌كه‌م، كه‌ ده‌ستی به‌ خوێنی عێراقییه‌كان سوور بووبێت".

سێشەممەی رابردوو شه‌یما حه‌یالی لە پەرلەمانی عێراق وەک وەزیری پەروەردە دەنگی لەسەردرا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەشی تەنها چوار رۆژ دوای دەست بەکاربوونی دێت.



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە