عادل عەبدولمەهدی: ئێمە دوو مەرجمان بۆ سەردانەکەی ترەمپ هەبوو
AM:10:46---31-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند ،ئێمە دوو مەرجمان هەبووە بۆ سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ.

دوێنێ یەکشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆنگرەی ڕۆژنەمەوانی هەفتانەیدا ڕایگەیاند ، بۆ سەردانی دۆناڵد ترەمپ مەرجی ئێمە ئەوە بوو بە فەرمی پێشوازی لێبکرێت بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، هەروەها سەردانەکە بۆ خاکی عێراق بێت و پێشوازییەکەشی عێراقییانە بێت هاوشێوەی پێشوازی هەر سەرۆکێکی دیکەی بیانی کە دێنە عێراق، لایەنی ئەمەریکا بەوە رازییبوون.

وتیشی، ئێوارەی هەمان رۆژی سەردانەکە ئاگادارییان کردینەوە کە سەرۆکی ئەمەریکا بنکە سەربازییەکە بەجێناهێڵێت، ئێمەش پێمانوتن ئەوە ناکرێت کە سەرۆک وەزیران و شاندی یاوەری بچنە سەربازگەکە، بەڵکو بەپێچەوانەوە دروست ئەوەیە سەرۆک سەردان بکات و وەک وڵاتێکی دۆست پێشوازی لێبکەین.

سەبارەت بە وەڵامی ئەمریکیەکان دەڵێ ،لایەنی ئەمەریکی وتیان رێوشوێنەکان لە واشنتۆنەوە رێکخراون و قورسە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، دیداری دووقۆڵی تێدا نییە، لە جێگەی ئەوە پێشنیازی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنیان کرد، ئەمەیان روویدا.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە