لەلایەن بەرپرسی پاسەوانەکانی عەبدولمەهدیەوە هێرشکرایە سەر ماڵی عەبادی
PM:02:57---31-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1723 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەركردەیەكی هاوپەیمانی نەسڕ، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئاشكرای دەكات، كە بەرپرسی پاسەوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هێرشی كردۆتە سەر ماڵەكەی عەبادی لە ناوچەی سەوز.

لە بەیاننامەیەكدا عەلی سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند ، بەرپرسی پاسەوانەكانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەناوی "ئازاد” هەڵسوكەوتی نەشیاوی ئەنجام داوە و هەستاوە بە هێرشكردنە سەر ماڵەكەی حەیدەر عەبادی و گەمارۆی داوە..

ڕاشیگەیاندووە، عەبادی پێش مانگ و نیوێك بە ئاگاداری محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، ماڵەكەی، كە شوێنی نیشتەجێبوونی بووە وەك سەرۆك وەزیرانی پێشوو ڕادەست كردۆتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە لە پڕۆسەی گەمارۆدانەكەدا عەبادی لەوێ‌ نەبووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە ئەو شوێنەی چۆڵ كردووە، بەڵام پاسەوانەكانی عەبادی گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ماڵە، چونكە هەندێك كەلوپەلی لێبووە، كە خاوەندارێتییەكەیان تایبەت بووە بە عەبادی، بۆیە هاتوون ئەو كەلوپەلانە ببنە، بەڵام بینیویانە ئەو خانووە داخراوە و پاسەوانی لێیە و ڕێگە نادەن هیچ كەسێك بچێتە ناوی و ئەوەش بە فەرمانی ئەو "ئازاد” ناوە كراوە..

سنێد جەختیشی كردۆتەوە، كاتێك عادل عەبدولمەهدی ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بەرپرسی پاسەوانەكانی بكات ئەوە چەندین نیشانەی پرسیار و سەرسوڕمان دروست دەكات،دەڵێ ئایا چۆن دەتوانێت كۆنتڕۆڵی وڵات بكات.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە