ڕێکخراوی حامورابی:زیاتر لە یەک ملیۆن کریستیان عێراقیان جێهێشتوە
AM:09:46---01-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕێکخراوی حامورابی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەعێراق ڕایگەیاند ،ژمارەی کریستییانەکان لە پێش ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس بوون و ئێستا بۆ کەمتر لە ٤٠٠ ھەزار کەس کەمییان کردووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لەزاری لویس مەرقوس ئەیوب جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حامورابی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەعێراق ڕایگەیاند ، پێکھاتەی ئێزیدی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار رۆڵەی خۆیان لەدەست دا بەھۆی کۆچکردنییانەوە بۆ دەرەوەی عێراق، ئەگەری زۆریشی ھەیە ئەو ژمارەیە زیادبکات، لەکاتێکدا کریستییانەکان ژمارەیەکی زیاتر لەو ژمارەیان لەدەستداوە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە رێژەی ئەو کەسانەی کە لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکان و دەرپەڕاندنی چەکدارانی داعش لەنێویاندا گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان نزیک بە ٤٠ لەسەد دەبێت ئەگەر زۆرترین رێژە بڵێین، ھەرچی سابیئەی مەنداییەکانە ئەوا کەمترلە پێنج هەزار کەسییان لە عێراق ماونەتەوە و بەسەر شار و پارێزگاکاندا دابەش بوون.

هەروەها لەبارەی هۆکاری کۆچکردنیانەوە دەڵێ ،ھۆکاری کۆچکردنی رۆڵەی پێکھاتەکان زۆر و زەوەندن لەنێویاندا بوونی توندوتیژیی چەکداری لەدژییان و زۆر جار رۆڵەی پێکھاتەکان رووبەڕووی مەترسی و ھەڕەشەی گەورە دەبنەوە لە لایەن گرووپە توندوتیژکارەکانەوە، ھەروەھا خراپی بارودۆخی ئابووری و نەبوونی ھەلی کار لە ناوچەکانییاندا ھۆکارێکی دیکەیە، ئەوە لەپاڵ نەبوونی ئازادیی دەربڕینی بیروڕا بە ھۆی گرووپەکانی فشار و نەبوونی دەرفەتی یەکسان لە بە ئەنجام گەیاندنی رێوڕەسمە ئایینی و سروتەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مەترسییەکی گەورە و نیگەرانییەکی زۆر و روون ھەیە لەوەی عێراق لە پێکھاتەکان بەتاڵ بکرێتەوە و وای لێ بێت ئیدی فرەییە نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبییەکەی لەدەستبدات.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە