ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور:عێراق لەزۆنی ڕەشدایە بۆ ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان
AM:10:50---01-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور لەبارەی ڕەوشی ڕۆژنامەنوسانەوە عێراق لە زۆنی ڕەشدایە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژنامەنوسان ،و عێراق پلەی ١٦٠ی گرتوە .

ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠١٨ ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەنوسان لە جیهاندا بڵاوکردەوە ، کە ڕاپۆرتەکە لەسەر دۆخی ڕۆژنامەگەریە لە ١٨٠ وڵاتی جیهان ئەنجام دەدرێت .

رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاشكرایدەكات، توندوتیژی لەدژی رۆژنامەگەری لە ئەورووپا زیادی كردووە، و نەرویج ئەمجارەش لەسەروو ریزبەندیی باشترین وڵاتە كە رێزی رۆژنامەگەریی تێدا دەگیرێت و ئەمە بۆ ساڵی دووەمە ئەو وڵاتە لەو ریزبەندەدا دەمێنێتەوە، ھەرچی فینلەندایە پلەیەك گەڕاوەتەوە دواوە و ئێستا لە پلەی چوارەمدایە. لە بەرامبەریشدا كۆریای باكوور لە پلەی ١٨٠ ھەمیندایە كە دۆخی رۆژنامەگەریی تێدا لەوپەڕی خراپیدایە.

شایەنی باسە بەپێی ڕاپۆرتەکە ، چین لە ریزبەندی ١٧٦مین دایە، ڤیتنامیش لە پلەی ١٧٥، عێراقیش ریزبەندی ١٦٠ی ھەیە و یەكێكە لەو وڵاتانەی كە رۆژنامەگەری تێیدا لە دۆخێكی زۆر خراپدایە و لە وڵاتانی زۆنی رەشدایە.

ڕێکخراوەکە دەڵێ ، ژمارەی ئەو سەرۆك وڵاتانەی بەڕێگەی دیموكراسی هەڵبژێردراون رۆژنامەگەری وەكو بنچینەیەكی سەرەكی دیموكراسی نابینن، بگرە وەكو ركابەر دەیبینن و رقییان بەرامبەر هەیە لەسەروو ئەو وڵاتانەشەوە ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ ھەیە و ئەم پەیامنێران بە”دوژمنی گەل” ناودەبات و ئەم دەستەواژەیەش پێشتر جۆزیف ستالین بەكاری ھێناوە.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە