دەمیرتاش:پرۆسەی ئاشتی بەبێ ئۆجەلان سەرناگرێت
AM:11:03---01-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە کە ئێستا لەزینمدانە ڕایگەیاند ، ئۆجەلان له‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا به‌ هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆی، به‌ پێشنیازه‌ گونجاوه‌كانی و ئیراده‌ی خۆی له‌ دڵه‌وه‌ وه‌های كرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا متمانه‌ی پێ بكات و دەڵێ ،ئاشتی بەبێ ئۆجەلان سەرناگرێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش هەوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان وتارێکدا بۆ رۆژنامه‌ی یه‌نی یاشامنوسیویەتی، ئۆجەلان، به‌تایبه‌تی له‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا به‌ هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆی، به‌ پێشنیازه‌ گونجاوه‌كانی و ئیراده‌ی خۆی له‌ دڵه‌وه‌ وه‌های كرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا متمانه‌ی پێ بكات و لێی دڵنیا بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی تێكدرا و هۆكاره‌ سه‌خته‌كانی پشت ئه‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌بیركران.

وتویەتی، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی سیاسه‌تی دیموكراتی، كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، ڕاگه‌یاندن و گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ڕێ و ڕێبازی ڕاست، به‌ زمان و شێوازێكی گونجاو ئه‌مه‌ وه‌بیر ڕای گشتیی توركیا و جیهان بێننه‌وه‌ کە ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتی چ رۆڵێکی هەبوو.

دەمیرتاش دەڵێ ، ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی ئاكه‌په‌ له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانن كه‌ هێزی سیاسیی به‌ڕێز ئۆجەلان چه‌نده‌، هۆكاری گۆشه‌گیریش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌واته‌ پێویسته‌ مرۆڤ خۆی ڕاده‌ستی زیهنیه‌تی شه‌ڕخواز، سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و دیلگرتن نه‌كات.

ئاماژە بەوەشدەکات، له‌وانه‌یه‌ بڵێن، بۆچی ئۆجەلان نه‌ك یه‌كێكی دیكه‌؟ ئه‌و كاته‌ پێیان بڵێن، ئاشتی به‌ ڕێبه‌ره‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كان، له‌نێو پڕۆسه‌ مێژوییه‌كان به‌دی ده‌هێنرێت، له‌نێو گه‌ل و سیاسه‌تدا، له‌نێو هاوسه‌نگییه‌كانی هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا وه‌ڵامی ئه‌مه‌ هه‌ن، نه‌ كه‌س ده‌توانێت ئه‌م راستییه‌ نه‌بینێت، نه‌ ده‌شتوانن ئه‌م ڕاستییه‌ بگۆڕن.



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە