ترەمپ کشانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوا دواخست
AM:11:29---01-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کسانەوەی هیزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان .

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له‌ سوریا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ده‌ربڕیوه‌.

ڕۆژنامەکە دەڵێ ، ترەمپ دوای ئەوەی سەردانی عێراقی کردووە ،گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی کە ماوەیەکی زیاتربدات بە ژەنڕاڵەکانی وڵاتەکەی تاوەکو پلانی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا جێبەجێ بکەن.

باس لەوەدەکات ، ترەمپ له‌گه‌ڵ پۆڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش گفتوگۆی كردووه‌ و پێی راگەیاندوون، چەند مانگێکی دیکەیان دەداتێ تاوەکو پلانی کشانەوە جێبەجێ بکەن.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە