جەیمس ماتیس:شپرزەیی سیاسی لە واشنتۆن هەیە
PM:02:17---01-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزیری بەرگری دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا لە کۆتا پەیامیدا ڕایگەیاند ،داوا لە سوپای وڵاتەکەم دەکەم پارێزگاری لە دەستور و یاسای ئەمریکا بکەن،دەشڵی شپرزەیی سیاسی لەواشنتۆن هەیە.

جەیمس ماتیس، وەزیری دەستلەکارکێشاوەی بەرگری ئەمەریکا دوایین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سوپای وڵاتەکەی کردووە و داوایان لێدەکات متمانەیان بە وڵاتەکەیان بپارێزن و لەگەڵ هاوپەیماناندا بمێننەوە.

دەشڵێ، شپرزەیی سیاسی لە واشنتۆن هەیە، بەڵام داوای لە سوپا ی وڵاتەکەی کردووە بەجێگیری بمێننەوە لە پشتیوانیکردنی دەستوور و پاراستنی شێوازی ژیانی ئەمەریکاییەکان.

ماتیس ئاماژەی بەوەکردوە، وەزارەتەکەی سەلماندوویەتی کە لە توانایدا هەیە لە خراپترین و قورسترین کاتدا باشترین بێت، هاوشانی هاوپەیمانەکانی رووبەڕووی دوژمنەکانی ببێتەوە.

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژیس داعش لەبەرواری ١٩/١٢/٢٠١٨ دەستلەکارکێشانەوەیان پێشەکەشی بەرپرسانی کۆشکی سپی کرد، بەهۆی بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزاکانی وڵاتەکەی لە سوریا.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە