ئوسترالیا دوو كەمپی پەنابەرانی داخست
PM:04:27---05-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 599 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاژانسی هەواڵی ناین نیوزی ئوسترالی بڵاویكردەوە حكومەتی ئوسترالیا دوو كەمپی تری پەنابەری داخستووە و وەزیری كۆچی ئوسترالیاش ڕایگەیاند داخستنی ئەو كەمپانە بەشێكن لە پلانە سەركەوتوەكانی حكومەتی ئوسترالیا لەچوارچێوەی سیاسەتی پاراستنی سنورەكانی ئەو ووڵاتە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، لە ئێستادا تەنها هەشت كەمپی پەنابەران لەسەر خاكی ئوسترالیا ماون و داخستنی ئەو دوو كەمپەش ساڵانە 500 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەتی ئوسترالیا دەگێڕێتەوە.

لەو بارەیەوە، وەزیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگەیاند حكومەتی ئوسترالیا كۆتایی بە بەلەمی قاچاخی كۆچبەران بەرەو ئوسترالیا هێنا و منداڵانیشی لە كەمپەكان دەرهێنا و یەكێك لەو كەمپانەشی داخست كە لەڕابردودا یەكێك بووە لە قەرەباڵغترین كەمپەكان.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەكانی حكومەتی ئوسترلیا بۆ داخستنی كەمپەكانی پەنابەران، ئوسترالیا بەردەوامە لە سیاسەتی گرتن و گێڕانەوەی هەر كۆچبەرێك كە بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات. 

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ناین نیوز 



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە