رونکردنەوەیەک لەدادگاوە دەربارەی کەیسی کوڕەکانی ئەکبەری حاجی رۆستەم
PM:04:31---05-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 3851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرچاوەیەک لە دادگاوە رونکردنەوەیەکی لەسەر کەیسی کوڕەکانی ئەکبەری حاجی رۆستەم بڵاوکردەوە و تەواوی زانیارییەکانی دەربارەی کەیسەکە ئاشکراکرد.

لەڕوونکردنەوەکەدا نۆ خاڵ دیاریکراوە لەسەر کەیسەکە و ئاماژە بەوەشکراوە کە هێشتا كه‌یسی تۆمه‌تبار (س1. ئه‌كبه‌ر رۆسته‌م) له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، مه‌خابن هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و لایه‌نی دیاریكراو ده‌ستیان بردوه‌ بۆ شێواندنی و ده‌یانه‌وێت له‌ رێی چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان، ئاڵۆزی دروست بكه‌ن و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بشێوێنن و مۆركی سیاسی له‌ رێكاره‌‌ یاساییه‌كانمان بده‌ن.

دەقی رونکردنەوەکە:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دادگاوه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی (س1. ئـ. ر.)

له‌كاتێكدا هێشتا كه‌یسی تۆمه‌تبار (س1. ئـ. ر.) له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، مه‌خابن هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و لایه‌نی دیاریكراو ده‌ستیان بردوه‌ بۆ شێواندنی و ده‌یانه‌وێت له‌رێی چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان، ئاڵۆزی دروست بكه‌ن و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بشێوێنن و مۆركی سیاسی له‌ رێكاره‌‌ یاساییه‌كانمان بده‌ن. به‌م رونكرده‌وه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ پوچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه‌ و رای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌:

١. له‌ ٢ی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ (ح.ر)، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر‌ ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌می برای و دوو كوڕی ئه‌كبه‌ر به‌ ناوه‌كانی (س1.) و (ن.) تۆماركرد‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كبه‌ر و (س1.) و (ن.) هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان كردوه‌ له‌ (ح.) و كاره‌باکەیان بڕیوه‌. دادوه‌ر به‌ ماده‌ی ٤٣٠ له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانی گرتنی بۆ ئه‌كبه‌ر و (س1.) و (ن.) ده‌ركرد.

٢. ئه‌كبه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موقه‌ده‌می خانه‌نشینه‌ و رایكردوه‌ بۆ هه‌ولێر، ده‌ستگیر نه‌كرا به‌ڵام‌ له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه‌، (ن.) و (س1.) له‌ ١٠ی ١٢ی ٢٠١٨ ده‌ستگیر كران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌.

٣. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ن.) خوێندكاره‌ به‌ پاساوی دوانه‌كه‌وتن له‌ خوێندنه‌كه‌ی، به‌ كه‌فاله‌تی (٥) ملیۆن دینار ئازاد كرا و (س1.) به‌ كه‌فاله‌تی (٢٠) ملیۆن دینار بڕیاری ئازادكردنی درا.

٤. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (س1.)  له‌سه‌ر كه‌یسێكی تر له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی له‌ رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠١٨، به‌ماده‌ی ٢٦٤ له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ ١١١ی ساڵی ١٩٦٩داواكراوبووه‌، بۆیه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد نه‌كرا و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كفری له‌ رۆژی ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٨ بڕیاری دا به‌ ناردنی (س1.) ئه‌كبه‌ر بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی.

٥. له‌ رۆژی ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٨ پۆلیسی گه‌رمیان هه‌ستا به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای كفری و به‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان، تۆمه‌تبار (س1.)ی نارد بۆ بنكه‌ی پۆلیسی دادگای سلێمانی و ناوبراو راده‌ست به‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی كرا.

٦. له‌ ٢٢ی ٧ی ٢٠١٨، ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م و كوڕێكی تری به‌ناوی (س2.)، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتی (ع. م. ع.) فه‌رمانێكی تری گرتنیان  له‌ بنكه‌ی پۆلیسی كفری،‌ به‌ پێی ماده‌ی ٤٠٥ بڕگه‌ی (٣١) له‌ یاسای سزادانی عێراقی بۆ ده‌كراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كبه‌ر و (س2.)، قاچی (ع) یان شكاندوه‌.

٧. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌كبه‌ر موقه‌ده‌می خانه‌نشینی پارتییه‌ و (س2.)ی كوڕی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌، ده‌ستگیر نه‌كراون و هه‌رچه‌نده‌ش پۆلیسی گه‌رمیان نوسراویان كردوه‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و زێره‌ڤانی، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ هه‌ولێر هیچ رێوشوێنێكی یاساییان بۆ لێپێچنه‌وه‌ له‌ ئه‌كبه‌ر و كوڕه‌كه‌ی نه‌گرتۆته‌ به‌ر.

٨. له‌ ٢ی ١ی ٢٠١٩، جارێكی تر برایه‌كی ئه‌كبه‌ر به‌ناوی (ح.) كه‌ له‌دایكبوی ١٩٥٥ و عه‌میدی هێزه‌كانی (٨٠)ی پارتییه‌، سكاڵایه‌كی تری له‌سه‌ر ئه‌كبه‌ر و دوو كوڕی تری ئه‌كبه‌ر به‌ ناوه‌كانی (م.) و (ع.) تۆمار كردوه‌ و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كفری به‌ پێی ماده‌ی ٤٧٧ له‌ یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی گرتنی بۆ ئه‌كبه‌ر و دوو کوڕەکەی ده‌ركردوه‌.

٩. ده‌ستگیركردنی (س1.) له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگا و پشتبه‌ستوو به‌ به‌ڵگه‌ و به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌ڕێوه‌ چووه‌، (س1.) له‌ كفری و سلێمانی، پارێزه‌ری هه‌بوه‌ و چاوی به‌ كه‌سوكاری كه‌وتوه‌ و له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگاوه‌
سلێمانی
٥-١-٢٠١٩



نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە