ئەمریکا :بەبێ پاراستنی کورد لەسوریا ناکشێینەوە
PM:03:21---06-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند ،سەرۆک ترەمپ لە بارەی بریاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا هەڵوێستی بەوجۆرەیە کە بەبێ پاراستنی کورد لە سوریا ناکشێنەوە.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئیسرائیل رایگەیاند، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی فورات پەیوەستە بە كۆتاییهێنان بە پاشماوەكانی داعش لەو ناوچەیە و هەروەها دڵنیایی توركیا لە بارەی ئاسایشی شەڕڤانە کوردەکانی سوریا کە هاوپەیمانی ئەمەریکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانیان دیارینەکراوە و کشانەوەکەش پەیوەستە بەو بنەمایانەی کە دیاریکراون.

جۆن بۆڵتن راشیگەیاند، ئەوان گه‌ره‌نتی له‌ توركیا وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت دوای کشانەوەی هێزەکانیان توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکەدا ئەنجامبدات و پێویسته‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكه‌ن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەمیانی وتارێکدا لەبەردەم حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەمەریکا دەیەوێت پارێزگاری لە کورد بکات دوای کشانەوەی هێزەکانیشیان لە سووریا



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە