شێخ جەعفەر:چاوەڕێی کاک مەسعودین گرێکوێرەکە بکاتەوە
PM:01:54---07-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێی جەنابی کاک مەسعودین گرێ کوێرەی پێکهێنانی حکومەت بکاتەوە.

لەچاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی كوردستان 24 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند، یەكێتی و پارتی پێكەوە دەتوانن حكومڕانی هەرێمی كوردستان بكەن و ئەگەر یەكێكیان بەشداری حكومەت نەكات، سەركەوتوو نابێت .

دەشڵێ ، سبەینێ‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەسەرپەرشتی جەنابی كاك مەسعود كۆدەبنەوە و هیوادارین جەنابی كاك مەسعود رۆڵی كاریگەری خۆی بخاتەكار بۆ كردنەوەی گرێكوێرەی حكومەت و كێشە و قەیرانەكان.

سەبارەت بەوەی باسلە دروستبونەوەی دوو ئیدارەیی دەکرێت وتی ، ئەوانەی باسی دوو ئیدارەیی دەكەن، لەو كەسانە خراپترن كە خوێنی پێشمەرگەیان رشتووە و كەسانێكن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان كاردەكەن و خیانەتكارن.




سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
جەبار یاوەر: هێزی ئەمریکا نەهاتۆتە هەرێمی کوردستان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە