خەسرەو گۆران:هەموو حیزبەکان بە گۆڕان و کۆمەڵیشەوە دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن
AM:10:13---09-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 442 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
خەسرەو گۆڕان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کێشەکانی نێوان حیزبەکەی و یەکێتی ئاشکرا دەکات، دەڵێ پارتی حکومەتی فیفتی بە فیفتی ڕەتدەکاتەوە و یەکێتیش ئەو جۆرە حکومەتەی دەوێت.

خەسرەو گۆران لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، ھەموو لایەنەکان داوای بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەن بە گۆڕان و کۆمەڵیشەوە و یەکێتیش حکومەتی پەنجا بە پەنجای دەوێت.

وتیشی، کێشەی ھەرە سەرەکیی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەیە کە پارتی حکومەتی فیفتی بە فیفتی ( پەنجا بە پەنجا) ڕەتدەکاتەوە بەڵام یەکێتی ئەو جۆرە حکومەتەی دەوێت و دەیەوێت زۆرترین پۆست ببات کە ئەمەش جێگای قبوڵ نیە، چونکە ھەر بەتەنھا یەکێتی لە گۆڕێ نیە لایەنەکانی تریش ھەن وەک گۆڕان و کۆمەڵ و پێکھاتەکانی تر.

ئاماژەی بەوەشداوە ، پارتی بەو پێیەی زۆرینەی ھێناوە دەیەوێت ئازاد بێت لەوەی (٥٠+١) لەگەڵ کام لایەن پێکبێنێت، چونکە لای ئێمە کە دەڵێین حکومەتی بنکە فراوان، مەرج نیە ھەموو لایەنەکان بەشدار بن تیایدا، دەکرێت پارتی بەتەنھا لەگەڵ یەکێتی یاخود بەتەنھا لەگەڵ گۆڕان، یان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان حکومەت پێکبھێنێت.

باسلەوەدەکات، لە عێراق و هەرێمی کوردستان فکرەی ئۆپۆزسیۆنبوون نیە، ھەموو لایەنەکان دەیانەوێت لەحکومەت بەشدار بن و داوای بەشداریکردن لە حکومەت دەکەن بەگۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیشەوە.

راشیگەیاندووە، پارتی نەرمی زۆری بۆ لایەنەکان نواندووە بەتایبەت بۆ یەکێتی، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە پارتی لە ئیستحقاقاتی خۆی تا کۆتایی ھەر سازش بکات.




بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە