راکان سەعید: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای یەکێتی هاندانی تیرۆرە
AM:11:00---09-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕاکان سەعید پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک هاتەدەنگ و ڕایگەیاند ، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک هاندانی تیرۆر و نەفس نزمەکان و کارێکی نابەرپرسیارانەیە ،و داواش دەکات بەغدا هێزی زیاتر بنێرن بۆ شارەکە.

راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن یەکێتییەوە لە کەرکوک بە هاندانی تیرۆر و نەفس نزمەکان و کارێکی نابەرپرسیارانە ناوبرد و داوا لە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بەپەلە ئەم رەوشە نەهێڵن.

دەشڵێ ، داواکارین لە خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانییانەوە دوای موزایەدەی سیاسی نەکەون کە گرنگیی بە ئاسایشی هاوڵاتیان و خزمەتکردنیان و سەقامگیرییان نادەن و هەوڵی نانەوەی ئاشوبی دەدەن.

هەروەها داوا لە بەپرسانی یەکێتی دەکات ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای حیزبەکەیان لە کەرکوک داگرنە خوارەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و دەڵێت، ئەوەی روویداوە و خوانەخواستە روودەدات لە ئەستۆی ئەوانە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگاکەی لە شاری کەرکوک هەڵکرد و رایگەیاند، کەرکوک کە ناوچەی جێناکۆکە و بەپێی دەستوری عێراق هیچ رێگرییەکی یاسایی بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نییە.




نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە