ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر کۆگایەکی شتومەکی ساختەدا
PM:03:42---10-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەریوەبەیرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند ، شەوی ڕابردوو توانیویانە دەستبگرن بەسەر کۆگایەکی مەوادی ساختەکراودا ،و دوو کەسیش بەهۆعیەوە دەستگیربکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە رایگەیاندوە، شەوی رابردوو هێزەکانیان لە گەڕەکی کانی با دەستیان بەسەر کۆگایەکی ساختەکردنی مەوادی پاککەرەوەدا گرتووە و لەسەر ئەو کارەش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (٤٦٧) لەیاسای سزادانی عێراقی دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، ئەو کەسانە هەستاون بە ساختەکردن و گۆڕینی گوێنی فەل لە جۆری کیمیای ئێرانی بە تایتی جۆری ئاریاڵی کارتۆنی کەپس و دەستیشگیراوە بەسەر ١٠ تۆن تایتی جۆری کیمیای ئێرانی، ١٥٠٠ کارتۆنی بەتاڵی (٢،٥کغم) و ٤ هەزار کارتۆنی بەتاڵی (١٠کغم)ی جۆری ئاریاڵی سعودی کە ئامادەکرابوون پڕبکرێنەوە بە تایتی فەل.

هەروەها دەڵێ ، لە هەمان کۆگادا ٦ سەد کارتۆنی تێکراوی ئاریاڵ، ٢٠ کارتۆن زاهی بەسەرچوو و ٢٠ کارتۆن کرێمی جوانکاری بەسەرچووی ئافرەتان دەستیبەسەردا گیراوە.




مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە