پارتی سێ پۆستی هەستیاری ئەمنی لەكەركوك وەرگرت
PM:12:49---20-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی بەغداوە سێ پۆستی هەستیاری ئەمنی لەپارێزگای كەركوك وەگرتووەو 250 ئەفسەری پارتی لەشارەكە دەوام دەكەن، بەرپرسێكیش ئاشكرای دەكات ئەو پۆستانە لە رێگەی بەغداوە بەپارتی دراون.

بەپێی زانیاری دەست ژیان كەوتوە پارتی دیموكراتی كوردستان سێ پۆستی هەستیاری ئەمنی شاری كەركوكی لەرێگەی بەغداوە  پێدراوە، كە ئەوانیش بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی كەركوك، جێگری بەرپرسی پۆلیسی كەركوك¬و بەڕێوەبەری ژمێریاری  پۆلیسی پارێزگای كەركوكن. 

بەرپرسێكی پارێزگای كەركوك بۆ ژیان ئاشكرای كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ئەفسەرەی كە پۆستی بەڕێوەبەری ژمێریاری پۆلیسی كەركوكی وەرگرتووە، ناوی (م،ن)و پلەی عەقیدە، لەساڵی 2013 لەسەر گەندەڵی لەو پۆستە دەركرابوو.

هەروەها ئەو كەسەی پۆستی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكانی وەرگرتووە، ناوی( ه، ش، شر) پلەی عەقیدەو برازای شێخ جەعفەری پارێزگاری پێشوتری سلێمانی(سەردەمی رژێمی بەعس)ە.

ئەو بەرپرسەی بەرلەماوەیەك  پۆستی جێگری بەڕێوەبەری  پۆلیسی كەركوكو بەڕێوەبەرەی خزمەتگوزاری پۆلیسی كەركوكی وەرگرت ناوە(س، ج)ە پلەی عەقیدە.

ژیان زانیویەتی لەدوای كاردانەوەكانی ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەر 250 ئەفسەری پارتی دیموكرات لەناو دامودەزگا حكومیەكانی عێراق لەكەركوك دەوام دەكەن كەپلەكانیان لەنەقیبەوە دەست پێدەكات بۆ عەمیدو بەرپرسیاریەتی حزبشیان لەناو پارتی هەیە، هەروەها پێشتر لەئاسایش و پاراستنی پارتی بەرپرسیارەتیان هەبووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە پارتی لەنێوان پۆستەكانی پۆلیسی كەركوك چەندین هەیە لەوانە، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی قەرەهەنجیر، بەڕێوەبەری جموجۆڵەكانی پۆلیسی كەركوك، بەڕێوەبەری میرەی كەركوك، بەڕێوەبەری jccی كوركوك، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی حەتین، بەڕێوەبەری پۆلیسی مامە، ئەمە جگە لەلێپرسراوی  چەندین بەش لەناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، هاوكات بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاماددە لە هەردوو بنكەی پۆلیسی عەرەفەو ئازادی لە كەركوك.

بوونی ئەو هەموو پۆستە ئەمنیانە لای كادیرانی پارتی لە كەركوك لە كاتێكدایە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای كاردانەوەكانی ریفراندۆم و 16ی ئۆكۆتۆبەر بەردەوام پارتی لە رێگەی بەرپرسی یەكەمی حزبەكەو میدیاكەی ئاماژە بەوەدەكات كە دۆخی كەركوك جێگیرنییە و ئامادەنین بگەڕێنەوە شارەكە تاوەكو دۆخەكە ئاسایی نەبێتەوە و داواش لە خەڵك دەكەن نەگەڕێنەوە شارەكە.




ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە