نەڤید زەردی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی پێدرا
PM:12:51---20-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 5248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نەڤید زەردی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان رەگەزنامەو پاسپۆرتی عێراقی پێدراوە لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە ئاسانكاری بۆ دەكرێت بۆئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكات.

نەڤید زەردی، لەمەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەدایكبووە، لەساڵی ٢٠٠٤، دەستی بەكاری هونەری كردووە، ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەكەی ڕوویانكردە وڵاتی ئەڵمانیاو لە شاری دوسلدۆرف گریساوەتەوە.

لە28ی تشرینی یەكەمی 2018، وێنەی دانیشتنێكی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نەڤید زەردی بڵاوبوەوە، ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

هێمن حەمید، شاعیر لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاماژەی بەوەكرد، زۆر لەمێژە هیواخوازی ئەوەم رۆژێك هونەرمەندێك بانگهێشت بكەیتە لای خۆت, بەڵام دوای ئەو هەموو چاوەڕوانیەم چیم بینی.

ئەو شاعیرە ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەو دانیشتە دەرخەری ئەوەیە نێچیرڤان بارزانی چەند لەهونەر تێگەشتووە ئەوەندەش لە سیاسەت.

بەرپرسێكی رەگەزنامەی هەرێم بۆ ژیان ئاشكرای كرد، كەدوای دانیشتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و نەڤید زەردی نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی ئاگاداری ئەوبەڕێوەرایەتیەیان كردۆتەوە كە پێویستە لە كەمترین ماوەدا رەگەزنامەی عێراقی پێبدرێت.

شوان داودی، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ ژیان ئاماژەی بەوەكرد، بەگوێرەی یاسای عێراقیی هەر هاوڵاتییەك بۆ ماوەی 10 ساڵ لە عیراق بێت، ئەوا مافی رەگەزنامەی عێراقی پێدەدرێت.

سەبارەت بە پێدانی رەگەزناكەی عێراقی بەنەڤید بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ژیان باسی لەوەكرد، چەندین كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان(ئێران) لە باشوور هەڵگریی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقین و بەردەوامیش ئەو داواكارییە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەهەر هاوڵاتییەكی رۆژهەڵات حزبیی بێت و نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئێران ئەوان مافی مانەوەی پێدەدەین و دواتر داوای رەگەزنامە و پاسپۆرت دەكات و بەگوێرەی ئەوەی لەپێشتردا هیچ تاوانێكی ئەنجام نەدابێت پێی دەدرێت و بەفەرمی دەبێتە هاوڵاتی عێراقیی.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی ژیان؛ نەڤید خاوەنی كارتی مانەوەی ئەڵمانیایەو رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی نییە، جیا لەنەڤید؛ چەندین پیشكەشكارو هونەرمەندو هاوڵاتی ئاسایی رۆژهەڵات؛ لەلایەن پارتییەوە رەگەزنامەی عێراقیان بۆ دەرهێنراوە كەسوودیان لیوەردەگیرێت بۆ كاتی هەڵبژاردن.



خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە