لەسەر پەكەكە، توركیا وەڵامی مەكگۆرگ دەداتەوە
PM:01:48---20-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا وەڵامی (برێت ماكگۆرگ) ی نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش دایەوەو ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی وڵاتەكەی كراوە پڕوپاگەندەی پەكەكەیە.

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وەڵامی ئەو وتارەی مەكگۆرگی دایەوە كە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست دژی توركیا نووسیویەتی.

كاڵن ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا، ماكگۆرگ لێدوانی دژ بە توركیای بڵاوكردۆتەوەو ستایشی پەكەكەی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شیكاریەكی هەڵەیە ئەو تۆماتانەی ئاراستەی توركیای كردووەو بە تەواوی بێ مانایەو توركیا گیانی هەزاران لە عەرەب و كوردو سریانی و پێكهاتەكانی دیكەی رزگار كردووە.

برێت مەكگۆرگ لە وتارەكەیدا رەخنەی لە بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا گرتووەو بەرگری لەوەش كردووە كە توركیا هاوپەیمانێكی متمانە پێكراو نییە.



ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە