فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
PM:04:03---23-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1037 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند ،کاتژمێر ٣.١٠ خولەکی بەرەبەیانی ٢٦ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەئاسمانیەكانی نێوان توركیا و سلێمانی و بڕیاری حكومەتی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە زاری وەزیری گواستنەوەی ئەو ووڵاتە بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، بڕیارە لە كاتژمێر٣.١٠ خولەكی بەرەبەیانی ٢٦ی ئەم مانگە لەلایەن هێڵی ئاسمانی توركش یەكەمین گەشت ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاند ،بۆ ئەو مەبەستە دوای ئەنجامدانی گەشتەكە لەكاتێكی گونجاوی هەمان ڕۆژدا بۆ خستنەڕووی زانیاری لەسەر بەردەوامی گەشتەكان و سەرجەم زیانەكانی لەو ماوەیەدا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە ئەنجام دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ، ئەمڕۆ وەزیری گواستنەوەی توركیا بڕیاری كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بەرووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا ڕاگەیاند.




ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە