بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەریم پێشبینیەکانی کەش و هەوای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ، لەبەرەبەیانی سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بارین ڕو لەهەرێم دەکات.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم ،بەرەبەیانی سبەینێ
هەینی ٢٥/١/٢٠١٩ لەکاتەکانی بەرەبەیاندا ناسەقامگیریەکی
کەشوهەوا روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ئەگەر هەیە بەفر و بارانبارین لە ناوچە
شاخاوییەکان دەستپێبکات،و دەشڵێ کاریگەریەکانی ئەو شەپۆلە لە پاشنیوەڕۆی
هەمان ڕۆژ لاواز دەبێت.
هەروەها لەڕاگەیەنراوەکەی
کەشناسیدا هاتوە ، قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی هەفتەی
داهاتوو، چالاك دەبێتەوە و ڕۆژی سێشەممە کۆتایی دێت، ئەگەری بارانی بەلێزمە دەبێت
و بەفریش لە شاخە بەرزەکان دەبێت.
کەشناسی
هەرێم پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای عێراق
کردووە، کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و لەگەڵ بارانبارین تێکەڵ دەبێت و لە
شەوی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە تەواوی ئەم کاریگەریانە دێت.
پلەکانی
گەرماش بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بەمجۆرە دەبێت:
ئەمڕۆ
بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٧ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی
١٥ پلە بە ١ پلە دەبێت، دھۆک ١٤ بە ٤ پلە دەبێت، کەرکوک ١٩ بە ٥ پلە دەبێت.
هەروەها سبەی
هەینی، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٥ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە
سلێمانی ١٣ پلە بە ١ پلە دەبێت، دھۆک ١٢ بە ٣ پلە دەبێت، کەرکوک ١٧ پلە بە ٥ پلە دەبێت.