حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی بۆ خاوەن تەكسیەكان ڕاگەیاند
PM:01:18---14-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 4620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر ئاماژە بۆئەوەدەکات بڕیاری ڕێكخستنەوەی كاری تەكسی لەهەرێم جێەبەجێ دەكرێت و خاوەن تەكسیەكان دەتوانن ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن بە تایبەت.

لیوا ھێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاند"مەبەستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دەركردنی ھەندێ بڕیار بۆ رێكخستنەوەی كاری تەكسی، بۆ بەرژەوەندیی گشتی بووە نەك زیانگەیاندن بە ھیچ كەسێك، بەڵام ئاستەنگی بەردەم بڕیاری رێكخستنەوەی كاری تەكسی لە ھەرێمی كوردستان، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تەكسییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"حكوومەت نایەوێ ھیچ كەسێك زەرەرمەند بێت، لەبەر ئەوەش بڕیار دراوە ھەر خاوەن تەكسییەك مەرجەكانی حكوومەت نەگرێتەوە و ئیدی كاری تەكسی نەكات، ئەوە دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لە تەكسییەوە بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و ھەموو كارئاسانییەكیش پێشكەش دەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو"ئەو ھاووڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی تەكسی دەگۆڕن بۆ تایبەت، بەپێی بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو باج و رسۆماتێك دەبەخشرێن و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیشیان دەكرێت بە تایبەت".



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە