لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوە پێنج کاتژمێرییەکەی گۆران و پارتی ئاشکرا دەکات
PM:11:48---16-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 8661 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆران و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەیەکی پێنج کاتژمێریان ئەنجامدا و لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا رایانگەیاند کە گەیشتونەتە ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆران لە کۆبونەوەی پەرلەمان لە 18ی شوبات.

ئەندامێکی ژوری پەرلەمان و حکومەتی بزوتنەوەی گۆران بە (لڤین)ی راگەیاند"کۆبونەوەی پارتی و گۆران زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاندووە، وەفدی گۆڕان بە سەرۆکایەتی جەلال جەوهەر بووە و وەفدی پارتی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری بووە".

باسی لەوەشکرد"لە کۆبونەوەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان داوای چەند پۆستێکی کردوە و دوای گفتوگۆ لەسەر ئەم پۆستانە گەیشتونەتە ئەنجام بەڵام ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە".

لەبارەی پۆستەکانەوە وتی"گۆران داوای، جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیرێک بۆ کاروباری چاکسازی کە ڕاستەخۆ سەر بەسەرۆکی حکومەت بێت، وەزیری دارایی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، دەستەی وەبەرهێنان، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، پۆستێک لەناو ئەنجومەنی ئاسایش، زیاتر لە 100 پۆستی دیکەی ناو حکومەت لە ڕاوێژکار و بەڕێوبەری گشتی".

ئەو ئەندامەی ژوری پەرلەمان و حکومەتی بزوتنەوەی گۆران باسی لەوەشکرد"بەشێکی زۆری کۆبونەوەکە لەسەر ئەوە بوە هەردولا داوای گرەنتیان لەیەک کردوە کە هیچ لایەکیان دژایەتی یەکتر نەکەن".

باسی لەوەشكرد"وەفدی گۆڕان داوای دڵنیاییان کردوە کە پارتی پشتیوانمان دەبێت لەم سنورەدا لە  حاڵەتێکدا کە یەکێتی فشاریان لەسەر دروست بکات و ئەو ڕوداوانەی ڕابردو تەقە کردن و کێشە دروست کردن بۆیان ڕوبداتەوە پارتی هەڵوێستی چۆن دەبێت و ترسی ئەوەیان هەیە کە پارتی و یەکێتی لە کۆتایدا رێکبکەون و مەترسی لەسەر ئێمە دروست ببێت".

باسی لەوەشکرد"وەفدی پارتی وتویانە ئێمە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی گۆڕان دەبین بەڵام بەمەرجێک گۆڕان بەردەوام بێ لەناو حکومەت و هەروەها ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی نەکات ژێر بە ژێر و وە نزیک نەبێت لە کۆمەڵی ئیسلامی ئەو کات ئێمە وەکو پارتی هەموو بەڵێنەکانمان دەبەینەسەر".



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە