جیابونەوە لەناو گۆران دەستی پێکرد
PM:06:14---17-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 12658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وازهێنانی خۆی لە بزووتنەوەکە راگەیاند بەهۆی بەشداریکردنی ئەو بزوتنەوەیە لە حکومەتی داهاتووی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی.

کەنعان ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە"ئەمڕۆ پرسە خەسووانەیان بە ئێمە کرد. بۆیە من بە ئامادەبوونی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەستلەکارکێشانەوەم لە ئەندامی جڤاتی گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند، چونکە ناتوانم ببم بە بەشێک لە ئەزیەتدانی گۆڕی نەوشیروان مستەفا، کە مامۆستا و سەرکردەم بوو".

جێی ئاماژەیە، لەدوای بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆران لە کابینەی داهاتووی حکومەت تادێت ناڕەزاییەکان لە ناو بزوتنەوەی گۆران پەرە دەستێنێت و ئەگەری هەیە دەستلەکارکێشانەوەکان زیاتر بێت.





وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە