لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی عەلی باپیر و بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکات
PM:08:39---20-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 8517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی له‌ پاڤڵ تاڵه‌بانی كرد.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە، له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانبی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و به‌ره‌وپێشبردنی كرا.

ئاماژە بەوەشدراوە،" هاوكات بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق به‌گشتیی تاوتوێ‌ كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌".

باس لەوەشكراوە،"له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی باپیر هیوای خواست هه‌موولایه‌نه‌كان به‌گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كترییدا بكه‌ن‌و، ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی‌و پێگه‌ی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نادیده‌ نه‌گیرێ‌".
 
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییاندایه‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌وه‌ كرا كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌پێویستی به‌ هه‌وڵ‌و توانای هه‌موولایه‌كه‌و پێویسته‌ سوود له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگیرێ‌‌و دووباره‌ نه‌كرێنه‌وه‌.



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە