رێبین هەردی: لەسەر دەستی گۆڕان پەرلەمانی كوردستان مرد
PM:08:41---20-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 4485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نووسەرو رۆژنامەنووس (رێبین ئەحمەد هەردی) دەڵێت، لەسەر دەستی گۆڕان پەرلەمانی كوردستان مرد.

رێبین هەردی، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی گفتوگۆی كەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند:" دەبوو گۆڕان رێزی لە 33% دەنگی ناڕازی پەرلەمانی كوردستان بگرتایەو بەشداری ئەو مەھزەلەیەی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی نەكردایە."

ئەو نووسەرو رەخنەگرە ھەڵوێستی یەكێتی و یەكگرتوو بە ئیجابی تر زانی لەكاتێكدا خۆی ووتەنی :" گۆڕان بەتەواوەتی پەرلەمانی تەسلیم بە پارتی كرد."

لێدوانەكەی رێبین هەردی لە كاتێكدا دێت كە پێشتر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیبووی:" دنیایەكی سیاسی ناشرین. پڕ لە درۆ. لە هەڵگەرەنەوە، لە پوچی. لە پارەخواردن و شۆڕشگێری وەهمی و فس فس پاڵەوانی."
 
"پڕ لە بازرگانیكردن بە دروشم و بڕواو پاساو هێنانەوە بۆ ئەو هەموو ئەو شورەیی و ناشرینیانەی پاساویان نیە..پر لە لادان و خۆ فرۆشتن بەناوی سیاسەت و گەمەی سیاسیەوە، پر لە رق و كینە بەناوی عەقل و عاقڵێتیەوە، پر لە حەزی پۆست و دانیشتن لەسەر مێز و بوونی چەند حیمایەیەك بەناوی هەوڵی چاكسازیەوە. دوور زۆر دوور لە هەموو بەرنامەیەك بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانج و خەونانەی بریاربوو تا مردن لەكەلە سەری ئەم و ئەودا بن..دوور زۆر دوور لە هەموو ئەو هیواو هاوار و خەونانەی دەیان و سەدان و بگرە هەزاران بەعەشق و خۆ نەویستی و ئازارەوە بەدووایەوە بوون و لە پێناویشیدا یان شەهید یان بریندار یان زیندانی یان ئاوارە بوون. " رێبین هەردی وا دەڵێت.

ئەو رۆژنامەنووسە بەردەوام دەبێت و دەڵێت:"سەردەمانێكی نەك دوور رۆحێكی یاخی هەبوو..خەونی بە وڵاتێكی ترە ئەبینی..وڵاتێك یاسا تیایدا بۆ گەوەرەكان و بچوكەكان وەك یەك بێت نەك بكوژ لەبەر حیزبوون بپارێزێت و هاوڵاتییەكی توڕە و بێ ماف لەبەر بەرد هاویشتن بكوژێت..سەردەمانێك هاوارێك هەبوو بۆ ولاتێك كە حوكمرانی تیایدا لەسەر بناغەی دۆستایەتی و برایەتی راستەقینە بێت، نەك رێكەوتنی درۆزنانە و پر لە خیانەت لە یەكدی بۆ دزینی سەرو سامانی وڵات..رۆژگارێك گەنجانێكی تورە و نائومێد خەونێكی تریان هەبوو كە نزیك لە خۆیانە ئەیانبنی و هەنوكە زۆر دوور دەستە لێیان."



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە