وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
PM:12:17---23-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی پارتی لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی ڕایگەیاند ،لەسەر هەموو پرسەکان لەگەڵ یەکێتی کۆک بون جگە لە پرسی کەرکوک ،و وتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ یەکەیتی ناگەڕێینەوە خاڵی سفر.

لەلێدوانیدا بۆ میدیاکانی پارتی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاندوە، له‌كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جه‌ختیان له‌حوكمڕانی سه‌رتاسه‌ری و سه‌قامگیری و گۆڕینى شەرعیەتى شۆڕشگێڕى کردووە بۆ شەرعیەتى یاسایی، چونکە لەهەندێک شوێن هێشتا کار بە شەرعیەتى شۆڕشگێڕى دەکرێت.

وتویەتی، له‌هه‌موو خاڵه‌كانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆك بوون ته‌نیا لە پرسی کەرکوکدا نەبێت و پارتی پێیوابوە دۆخى كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ ئاسایی بكرێنه‌وه‌و رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت و دواتر پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت.

باس لەوەدەکات، به‌ڵام یه‌كێتی زیاتر ئه‌وله‌ویه‌تی ئیشه‌كانیان ئه‌وه‌بوو كه‌پارێزگارێك دابنرێت بۆ كه‌ركوك و دواتر ئاسایی كردنه‌وه‌و كاره‌كانی دیكه‌بخرێنه‌وه‌قۆناغێكی دیكه‌وه‌، ودەڵێ كه‌ركوك ته‌نیا موڵكی لایه‌نێك نییه‌به‌ڵكو موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكە.




وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە