ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
PM:01:39---23-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ژمارەیەکی کەم لە سەربازەکانی لە سوریا دەهێڵێتەوە،بەرپرسێکی ئەو وڵاتەش وتی، ئەمریکا ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە دوای کسانەوەی لەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا درەنگانی شەوی رابردو لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سەرکەوتنی گەورەی بەسەر داعشدا بەدەستهێناوە و ژمارەیەکی کەم سەرباز لەو وڵاتە دەهێڵێتەوە.

وتیشی ، له‌گه‌ڵ ناتۆ بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی دیكه‌ ده‌توانین یه‌كه‌یه‌كی بچووك بهێڵینه‌وه‌، به‌مجۆره‌ داعش دیسانه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵناداته‌وه‌، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م پێ باشه‌، یه‌كه‌یه‌كی زۆر بچووك بێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌مان كه‌ ئێستا له‌وێن. كه‌سانێكی زۆر ئه‌و بیرۆكه‌یان پێ باشه‌.

رونیشیکردەوە، ئه‌و دوو هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازمان كه‌ له‌وێن ده‌چنه‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی جیهان، له‌وانه‌یه‌ بچنه‌ عێراق، یه‌كه‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌ له‌وێ.

هەروەها بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی ڕایگەیاندوە، واشنتۆن پلانی هەیە نزیكه‌ی ٤٠٠ سه‌رباز له‌ سوریا بهێڵێته‌وه‌.




ئەمەریکا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات کردەوە
ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت توركیا راده‌ستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بکات
ئێران لێدوانێكی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
هەسەدە 157 تیرۆرستی دەستگیر کرد
چارەنوسی منداڵە بەجێ ماوەکانی داعش نادیارە
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته‌ لیستی ره‌ش
له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ هۆڵه‌ندا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون
تیرۆریسته‌كه‌ی نیوزیلاند پارێزه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند باس له‌ چیرۆكێكی رووداوه‌ "تیرۆریستییه‌كه‌" ده‌كات
روحانی: دەتوانین لەگەڵ عێراق دراوی خۆجێیی بەكاربهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە