پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
PM:02:10---23-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 589 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەریوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ، کەسێک بەتۆمەتی ئەوەی تەقەی لەچەند یانەیەکی سەوانە کردوە لە سنوری گەڕەکی سەرچنار دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شەوی ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ لەناو سنوری گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، كەسێك پشێوی و ئاژەوە دروست کردووە و تەقە لە سێ‌ یانەی شەوانە کردووە. دوای رووداوەکەش‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێڵكارییان بۆ شوێنەكە كردووە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێکردووە.

دەڵێ، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و وەرگرتنی وێنەکانی كامێراكانی چاودێری و ناسینەوەی وێنەی تۆمەتبار، توانرا لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیربكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، توانیویانە دەستبەسەر دەمانچەیەكیشدا بگرن كە بەتۆمەتبارەکە بووە،و لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.




وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە