له‌دوای نه‌ورۆز ئه‌م پاره‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
PM:07:08---16-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 5180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌گه‌رچی زیاتر له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ چوو ، به‌ڵام تا ئێستا دابەشكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەهەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) دابه‌ش نه‌كراوه‌، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی پشووەكان و سەرقاڵی وەزارەتی دارایی بەدابەشكردنی موچەوە، دابەشكردنی ئەو پارەیە دەكەوێتە دوای نەورۆزەوە.


زەردەشت مەلا حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی،رایگەیاند: پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەڵەبجە دابەشكراوە، لەلایەن كۆمسیۆنیشەوە هەموو رێوشوێنەكانی تایبەت بەخەرجكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەهەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) تەواو بووەو لەلایەن وەزارەتی داراییشەوە سیویلەكان كۆتاییهاتووە.

به‌رپرسی دارایی كۆمسیۆنی هه‌ڵژاردن ئه‌وه‌شی بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، بەهۆی پشوووەكان و لابردنی پاشەكەوتی موچەوە، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئەوەیە كە پێش نەورۆز موچەی دابەشبكات، بۆیە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی ئەو سێ پارێزگایە، دەكەوێتە دوای نەورۆزەوە".

 جێگه‌ی ئاماژه‌به‌ ، بەپێی گرێبەستی كۆمسیۆنی لەگەڵ ئەو كارمەندانەدا، بەڕێوەبەری بنكەو قوتابخانەو بەڕێوەبەری وێستگە هەر یەكەیان بڕی 200 هەزار دینارو چاودێریو كارمەندانی دیكەش بڕی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت.



خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە