پارتی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی راگەیاند
PM:07:23---16-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 4250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵیان بێ یان نا، تا کۆتایی مانگی سێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵدەبژێرن.
 
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی  بە میدیای نزیک حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی داوە و تا کۆتایی مانگی سێ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵدەبژێرن، دوای دوو ڕۆژ لە هەڵبژاردنیشی ، سەرۆکی حکوومەت ڕادەسپێرێت، لەو ماوەیەشدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک.
 
وتیشی، پارتی، بڕیاری خۆی داوە و یەکێتی لەگەڵیان بێ یان نا، ئەوا پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکی حکوومەت لە کۆتایی مانگی سێ و سەرەتای مانگی چوار جێبەجێ دەکەن.
 
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی  ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسا، کاتێک سەرۆکی حکوومەت ڕاسپێردرا، یەک مانگی لە پێش دەبێت تا کابینەکەی پیکبھێنێت، بۆیە ئەگەر سەرۆکی حکوومەت لە سەرەتای مانگی چوار ڕاسپێردرا، تا کۆتای ئەو مانگەی لە بەردەست دەبێت.



خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە