كوڕه‌كه‌ی خالیدی خوله‌ سور"ئه‌م كاره‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نابیت"
PM:05:17---28-02-2014
ئه‌م بابه‌ته 10104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین، دیداری ڕاوێژ كامه‌ران، محه‌مه‌د هه‌ورامی

له‌ نێو گه‌ڕه‌كێكی پارێزراودا و له‌ نێو چه‌ند كۆڵانێكی باریكدا، خالیدی خوله‌ سور سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره‌ به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ تیرۆر ده‌كرێت، تیرۆی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ چه‌ندین ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوایی خۆیدا هینا، له‌م دیمانه‌یه‌دا شاهۆ خالید ، كوڕه‌ گه‌وره‌ی خالیدی خوله‌ سور و جێگره‌وه‌ی سه‌ره‌كی باوكی و سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره‌، وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه‌.

لڤین:سیناریۆی کوشتنی خالیدی خولەسور چۆن بووە؟
شاهۆ خالید: باوكم سەرقاڵی دروستکردنی خانوویەکە لە تەنیشت خانوەکەی منەوە بەڵام بەڕوی ئەودیوەوە،ئەو ئێوارەی تێیدا تیرۆرکرا سەردانی خانوەکەی کردبوو بۆ ئەوەی خودا حافیزی لەو کرێکارانە بکات کەلەخانوەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون ئەمەش لە نزیک کاتژمێر چواردا بووە هیچ ئەداواتێکی خزمەتگوزاری وەک دەرگا و پەنجەرە لە خانوەکەدا نییە، وەئەوەندەی لەدەمی کەسەنزیکەکانی ئەم شوێنەوە بەرگوێمان کەوتووە ئاماژە بەوەدەکەن کە بی ئێمێکی ڕەش بووە جۆری ئەو دەمانچەی کە بەکاری هێناوە کاتم بووە تەقەی لێکردوون لەئەنجامدا کاکم پاش مانەوەی بۆچەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە شەهید بوو.


لڤین:ئەو دەمانچەی کەبەکارهێنراوە دەست کەسانی ئاسای ناکەوێت ئەمە گومانێک ناخاتەسەر تیرۆرکردنەکەی؟
شاهۆخالید:ڕاستە  دەست کەم کەس دەکەوێت بەڵام لەمڕۆدا بازاڕەکانی کوردستان وای لێهاتووە هەمووکەس دەتوانێت شێوازە جۆراو جۆرەکانی دەمانچەی هەبێت و کەسیش ڕێگری لێنەکات.

لڤین:ساتی بینینی باوکتان و گەیشتنی ئێوە بەخەستەخانە چۆن بوو؟
شاهۆخالید:باوكمکەسمانی لەگەڵ نەبووە تەنها خۆی بووە لەوکاتەدا لەگەڵ ئەوکرێکارانەی لەوێ کارییان کردوە،کە گەیەنرایەخەستەخانەش دوای چەند خولەکێک ئێمەش گەیشتینەلای ئەوەبوو بۆماوەی یەک کاتژمێر مایەوە بەلام زۆر ناڕەحەت بوو چونکە فیشەکەکانی بەرسەری کەوتبوون.


لڤین:بەپێی لێکدانەوەکانتان کێ لەپشت ئەم تیرۆکردنەوەیە؟
شاهۆخالید:من نازانم کێ لەپشت روداوەکەوەیەوە منیش ئەوەم دەوێت بزانم کێ لەپشت ڕوداوەکەوەیە وە بەدواشیدا دەگەڕێم وە ناتوانم هیچ لایەن و کەسێک تۆمەتباربکەم،بەڵام پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکاندا لە کوردستاندا ئەوەتەنها قسەی من نییە قسەی هەمووکەسە.


لڤین:باس لەوەدەکرێت باوكتان بەهۆی کەسایەتییەکەیەوە دوژمنایەتییەکی زۆری کراوە بۆیە ناتوانرێت بکوژەکە دیاریبکرێت؟
شاهۆخالید:هەرکەسێک ناو و ناوبانگی هەبێت و خزم و دۆستی زۆربێت ببێتە کەسێکی دیار و کۆمەڵایەتی و سیاسی ناحەزی زۆردەبێت بەڵام ئەوەندەی من ئاگادار بم کاکم ناحەزی گیانی وەک کوشتن نەبووە بەڵام دەکرێت ناحەزی دیکەی هەبووبێت ئەویش بەهۆی کەسایەتییەکەیەوەبووە،ئەوەش کە وادەڵێت دوژمنی بەو شێوەی هەبووە بەڵگەی ئێمە تەنهائەوەیە ئەوەی هاتونەتە پرسەکەی باوكم بەدەمووچاوییانەدا دیارە کە ئەوڕوداوەیان بەلاوە ناخۆش بووە.


لڤین: بەبێ دوودڵی گومانتان لە هیچ کەس و لایەنێک هەیە؟
شاهۆخالید :پەندێکی کۆن هەیە دەڵێت دز یەکەو شک هەزار،ئێمەش دەکرێت شکمان لە لایەنێک یان کەسانێک هەبێت بەلام هەرگیز فێری ئەوەی نەکردووین کە ڕقمان لەکەسێک بێت یان گیانی ڕق لێ هەڵگرتنمان هەبێت یان پێمان بڵێت ئەوە من ڕقم لە ئەوکەسەیە با ئێوەش ڕقتان لێی بێت،وەهەندێک قسەدەبیستین گوایە هەڕەشەو ئەوشتانەمان کردبێت هیچی وانییە ئێمە چاوەڕێین بزانین یاسا و لایەنە پەیوەندی داروەکان.


لڤین:لەدوای تیرۆرکردنی خالیدی خولەسور چاوەڕوانی تێک چونی باری ئەمنی سلێمانی دەکرا و دەکرێت؟
شاهۆخالید:من یەک قسەدەکەم بۆ هەموو هەرێمی کوردستان،کارێک دەکەین هەموو دۆستێک دڵخۆش دەکەین وە دڵی هەموو دوژمنێکیش دەتەقێنین، ناچمە سەرگومان کاربەگومان ناکرێت بۆیە دەبێت بکەری سەرەکی ئەوکارە دەستنیشان بکرێت بەهەرشێوەیەک لە شێوەکان بێت.


لڤین:مۆرکێکی عەشایەری لە کۆمەڵگای کوردیدا هەیە،ئێوە چۆن ئەم تیرۆرکردنە چارەسەردەکەن؟
شاهۆخالید:ئێمە لە وڵاتێکداین کە قانوون هەیە و دەمانەوێت یاساسەروەربێت یاساهەرچی بڵیت ئێمەش قبوڵمانە


لڤین:گومانەکان دەچێتەوە سەرکەسایەتییەکی سەربازی کەماوەیەک پێش ئێستە ئێوەکێشەتان لەگەڵی دروست بوو؟
شاهۆخالید: ئه‌و ساردییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ هه‌مان بوو، شتیكی ئه‌وتۆ نه‌بوه‌،  ئەسڵی دروستبوونی ئەو کێشەیە لەوانەیە شه‌ڕی دوو مندال، به‌ڵام دنیایان لەسەر ئێمە تێگەیاند و  پێویستی نەدەکرد ئەوە بەوشێوەیە بێت و  پێویستیشی نەدەکرد بەوشیوەیە گەورەبکرێت ئیستەش هیچ شتێک نەماوە لەنێوانماندا.

لڤین:بانگکردنی باوكتان بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی لەسەر چ بنەمایەک بوو؟
شاهۆخالید:تەنهالەسەر کەسایەتی کۆمەڵایەتی خۆی بووە هیچ پەیوەندی بە یەکێتی نیشتیمانییەوە نەبووە.


لڤین:لە ئاستی نەتەوەیەتیدا کەس لەخۆتان بە کوردپەروەر دەزانن، به‌تایبه‌ت كه‌ زۆر جار له‌و لایه‌نه‌دا ئێوه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌م ناوده‌برێن؟
شاهۆخالید:لەگەڵ ڕێزمدا بۆئەوانەی ئەوقسانە دەکەن، دروستبوونی شۆڕش لەسەر دەستی باوکم و باپیرم و چەند کەسێکی وەک ئەمان بووە، ئەگەر تەمەنی هه‌ركام لە منداڵەکانی لەو کاتەدا لەگەڵ شۆڕشدا بگونجایە بەدڵنییایەوە زۆر لەوانە کوردپەروەر دەبووین کە ئێستە هەن،ئێستەش کەس ناتوانێت نەتەوایەتی بفرۆشێت چونکە نەتەوایەتی کەم بووەتەوە.


لڤین:قسەی بەرپرسانی حوکمی و حیزبی بەرامبەر روداوەکە چییە؟
شاهۆخالید:داوای سەبرگرتن لە ئێمەدەکەن و لە هەوڵی دۆزینەوەیدان


لڤین:باس لەدۆزینەوەی چەند سەرەداوێک دەکرێت لەم کردەوە تیرۆرییەدا؟
شاهۆخالید:شتێکی لەوبابەتەش لەگەڵ خۆماندا باسکراوە چونکە واجبی خۆیانە کە ئەوکەسانە بدۆزنەوە


لڤین:داوای یاسای لەسەر کێ تۆماردەکەن؟
شاهۆخالید:لەسەر کەسی تۆمارناکەین بەڵکو داوای دۆزینەوەی ئەوکەسانە دەکەین

لڤین:هەستی عەشیرەتەکەتان بەرامبەر ڕوداوەکە؟
شاهۆخالید:دەتوانین دابەشی بکەین بەسەر چەند بەشێکدا بەشێکی تێدایە داوای تۆلەسەندنەوە دەکات،هەندێکی دیکە داوای ئارام گرتن دەکات عەشیرەتەکەمان گەورەیە هه‌موسیان باوكمیان خۆش ویستوه‌.

لڤین:قسەی ئێوە لەسەر روداوی تیرۆرکردنەکە؟

شاهۆخالید:دواین قسەم لەسەر کۆی دەزگا ئەمنییەکانە کە هەوڵی دۆزینەوەی بدەن بەتایبەت ئەودەزگا ئەمنییانەی پارێزگای سلێمانی وە ئەوەشیان بیردەخەمەوە جار هەبووە منداڵی ئێمە لەسەر زلەیەک هەموو هەرێمی کوردستان تێگەیەندراوە،ئێستە کەسایەتییەکی بەو شێوەیە تیرۆربکرێت و لەشاری سلێمانیدا و لەماڵەکەی خۆیدا داوایان لیدەکەین بیدۆزنەوە بە ئەرکی خۆیان هەستن.


لڤین:گه‌ر بكوژه‌كه‌ نه‌درزرایه‌وه‌و تاوانه‌كه‌ی داپۆشرا، هه‌ڵوێسی ئیچوه‌ چی ده‌بێت؟

شاهۆخالید: شتی وانییە دەبێت بدۆزرێتەوە ئەگەر نەدۆزرێتەوە خۆمان دەیدۆزینەوە ، گه‌ر ئه‌و یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی خالیدی خوله‌ سوری بكوشتایه‌، باوكمان ده‌یتوانی له‌ سوڵحدا لێی خۆش ببێت، به‌لام ئێستا له‌ تیرۆری باوكماندا هیچ بوارێك بۆ لێخۆشبون نیه‌و ئەوەندە دەڵێم ئەمە تێپەڕ نابێت بەسەریدا و  دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوکەسە بدۆزنەوە بەهەرشێوەیەک بووبێت و له‌ رێگه‌ی یاساوه‌ مافی ئێمه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌و تۆڵه‌مان بۆبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ سته‌مێكی ئاشكرامان لێكراوه‌.



مامۆستا کامەران عەلى: مەبەستەکانى پشت وەڵامدانەوەکانى ئاشکرا دەکات
نێچیرڤان بارزانی:پێویست ناکات ئەمریکا سەرباز رەوانەی عێراق بکات
ئاسۆ عەلی
دووبارەبوونەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان گۆڕان‌و پارتیدا بەدوورنازانم
مەسعودبارزانی:
سەددام حوسێن كەسێكی زۆر ئاسایی بوو، هەڵوێستی زۆر باش بوو
ئه‌و پیاوه‌ى به‌شدارى كوشتنى زه‌رقاوی كرد بۆ لڤین ده‌دوێت
"لیوایه‌كى كورد فه‌رمانده‌ى هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانى مالیكییه‌"
شالاَو عه‌لی عه‌سكه‌ری:
كێشه‌ نێوخۆیه‌كانى یه‌كێتی وه‌ك ره‌گی گولی وایه‌ له‌یه‌كێتی نابێته‌وه
كوڕه‌كه‌ی خالیدی خوله‌ سور"ئه‌م كاره‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نابیت"
د. سروش ده‌بباغ بیریاری گەورەی ئێرانی سەبارەت بەعیشق‌و پلۆرالیزمی ئاینی بۆ لڤین دەدوێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە