توێژینەوەکە ڕۆژی یەک شەمەی ڕابردو پێشکەش کرا تێیدا باس لەوە کرا کە
توێژینەوەکە لە ٣١ی ئۆکتۆبەری رابردوەوە دەستی پێکردوە و تا ٥ ی نۆڤەمبەری داهاتو
بەردەوام دەبێت.
توێژەران مەنهەجێکیان سەبارەت بە کوێر بونەوەی گورچیلە پێشکەش کرد کە
تیایدا ئاشکرایان کردکە پیس بونی هەوا ترسناکترین هۆکاری کوێربونەوەی درێژخایەنی
گورچیلەیە.
هەروەها توێژینەوەکە باس لەوە دەکا کە توشبون بەم نەخۆشیە بەهۆی پیسبونی
هەواوە جیاوازە بەپێی شوێنی جوگرافی کە زۆرترین توشبون بەهۆی هەوای پیسەوە
دەکەوێتە ئەمریکا و باشوری ئاسیا.
یەکێک لە لێکۆڵەرە سەرەکیەکانی ئەم توێژینەوەیە بەناوی بنیامین بو دەڵێ
توشبون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە بەهۆی هەوای پیسەوە زۆر جار شاراوەیە وە
زۆرترین حاڵەتیش لە مەکسیک و ناوەڕاستی ئەمریکا تۆمار کراوە.
هەر لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە کرا کە پیسبونی هەوا ئەبێتە هۆی هەندێ
نەخۆشی لەوانە: نەخۆشی دڵ،نەخۆشی سیەکان، شێرپەنجە، سەکتەی دڵ و شەکرە.