فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی زریپۆشێكی رووسی تێكده‌شكێنێت
PM:03:11---17-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ دیمه‌نی پێكاندنی زریپۆشێكی رووسی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ نیشان ده‌دات.


وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی پێده‌كات، گرته‌ڤیدۆیه‌كه‌ له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌ تۆماركراوه‌ و، زریپۆشه‌كه‌ كه‌ درووستكراوی وڵاتی رووسیایه‌، به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیش، كه‌ بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزیان ئاشكرا كردووه‌، ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی جۆری "ئێم كیو-9 ریبه‌ر"ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.


به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش كه‌ نه‌یویستووه‌ ئاماژه‌ به‌ناوی بكرێت، به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، له‌و هێرشه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م دوو سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون.


پێشتریش سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان زریپۆشێكیان تێكشكداندووه‌، كه‌ ئه‌و سنووره‌ی به‌زاندبوو كه‌ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دێرزوور دیاریكراوه‌.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیمه‌نی پێكاندنی بنكه‌یه‌كی چه‌كداری نیشان ده‌درێت، كه‌ وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌، هی لایه‌نگرانی حكومه‌تی دیمه‌شقه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج، وه‌ك له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا نیشان ده‌درێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار تۆپێك بۆ بۆردومانكردنی شوێنێك ئاماده‌ ده‌كه‌ن و، پێناچێت هیچ كامێك له‌و چه‌كدارانه‌ به‌زیندوویی ده‌رچووبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بكرێت. 


ئه‌و هێرشه‌ دوای كه‌متر له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ دێت، كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌نێوان هێزی هاوپه‌یمانان و لایه‌نگرانی حكومه‌تی سووریا روویدا و، له‌ ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 100 چه‌كداری لایه‌نگری حكومه‌ته‌كه‌ی دیمه‌شق كوژران.


تائێستاش رووسیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ نیشان نه‌داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌و بۆردومانانه‌دا چه‌ند سه‌ربازێكی رووسیش كوژراون، به‌ڵام هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی هه‌واڵی كوژرانیان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌.




میدیایەکی جیهانی: كوردێك پاسه‌وانی به‌غدادی دەکات
دواین زانیاری لەسەر قوربانییەکانی لافاوەکەی شیراز
پەناخوازێكی دیپۆرتكراو، لەپاش دووبارە گەڕانەوە بۆ كەمپەكەی دەستگیردەكرێت
بەریتانیا بۆ ترەمپ: جۆلان خاکی سوریایە، ئیسرائیل داگیری کردوە
ئەمەریکا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات کردەوە
ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت توركیا راده‌ستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بکات
ئێران لێدوانێكی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
هەسەدە 157 تیرۆرستی دەستگیر کرد
چارەنوسی منداڵە بەجێ ماوەکانی داعش نادیارە
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته‌ لیستی ره‌ش

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە