ئه‌مریكا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به‌ گوێی جیهاندا ده‌دات
PM:03:23---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ئاماژە بۆئەوەدەکات هه‌رچه‌نده‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌م دواییانه‌ له‌ عێراق و سووریا دووچاری شكست هات، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن‌.

دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن به‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی به‌رگری و دیپلۆماته‌كانی جیهانی راگه‌یاند"شكستهێنان به‌ داعشی تیرۆریست وه‌ك كوشتنی ئه‌خته‌بووت وایه‌".

هه‌روه‌ها وتوویه‌تی"داعش زیاتره‌ له‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئایدۆلۆژیایه‌ و له‌وانه‌شه‌ بیروباوه‌ڕێكی ئاینی بێت یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له‌ ئایدۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕی ئاینی و دوای شكستی داعش له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگیش به‌رده‌وامی هه‌بێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "ئێستا روون نییه‌ ئایا بۆ رێگه‌گرتن له‌ داعش و سه‌رله‌نوێ خۆرێكخستنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی پێویست بووه‌ كردوومانه‌ یان نا، یان ته‌نها له‌م ساته‌دا راگیراون و سه‌رله‌نوێ ریزه‌كانیان رێكده‌خه‌نه‌وه‌".

دان كۆتس به‌ روونی به‌ ئاماده‌بووانی ووت، هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ره‌وشی ئێستای داعش ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن "هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌".



میدیایەکی جیهانی: كوردێك پاسه‌وانی به‌غدادی دەکات
دواین زانیاری لەسەر قوربانییەکانی لافاوەکەی شیراز
پەناخوازێكی دیپۆرتكراو، لەپاش دووبارە گەڕانەوە بۆ كەمپەكەی دەستگیردەكرێت
بەریتانیا بۆ ترەمپ: جۆلان خاکی سوریایە، ئیسرائیل داگیری کردوە
ئەمەریکا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات کردەوە
ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت توركیا راده‌ستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بکات
ئێران لێدوانێكی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
هەسەدە 157 تیرۆرستی دەستگیر کرد
چارەنوسی منداڵە بەجێ ماوەکانی داعش نادیارە
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته‌ لیستی ره‌ش

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە