دواین هەڵوێستی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەو کردنەوەی فرۆکەخانەکان
PM:03:35---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 4007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی پرسی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ نوێترین هه‌ڵوێستی راگه‌یاند.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ كه‌ناڵی DW ی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه‌، نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "پێویسته‌ چاودێرییه‌كی ورد هه‌بێت، تاوه‌كو پاره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌چێته‌ ده‌ستی حزبه‌كان".

حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو"ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌".

پاش به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمه‌كه‌ی رێكه‌وتی 25 ی 9 ی 2017 ی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌ رووی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا داخست و تائێستا گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستیان پێنه‌كردووه‌ته‌وه‌.



نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە