لەخورماتوو شیعەکان ڕێگری لەکورد دەکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
AM:09:40---22-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند کەشیعەکان پێشێلکاری ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن کوردەکان لەسندوقەکانی دەنگدان دوربخەنەوە.

یەکێتی کەلەپارێزگای سەلاحەدین لەگەڵ هەندی لایەنی سوننەدا بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردوە دەڵێن حەشدی تورکمانی ڕێگری دەکەن کاندیدە کوردەکان بانگەشە بکەن و هەوڵی دورخستنەوەیان دەدەن.

هەروەها شەلال عه‌بدول، قایمقامی‌قه‌زای‌ خورماتووی‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین و كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ راگه‌یاند"هه‌ندێك پێشێلكاری‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ شیعیه‌كانه‌وه‌ روویداوه‌، هه‌ستده‌كه‌ین ده‌یانه‌وێت كورده‌كان چاوترسێن بكه‌ن، تا رۆژی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان.

دەشڵێ بۆ ئەو مەبەستە راپۆرتێكمان له‌باره‌ی‌ پێشێلكاریانه‌وه‌ داوه‌ته‌ هێزه‌كانی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خێرا، چاوه‌رێین بزانین له‌ رۆژانی‌ داهاتوو چی‌ رووده‌دات.

عه‌لی‌ حسێنی‌، وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ توركمانی‌، ره‌تیكرده‌وه‌ پێشێلكاری‌ روویدابێت راگه‌یاندوە هاوڵاتیان سه‌رقاڵی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن، فشار له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك نییه.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە