"هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بۆ دروستکردنی هێزێکە بەهێزتربێ لەسوپای عێراق "
PM:12:59---22-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند هاوکاریە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە هاندانی ئەو هێزەیە بۆ یاخیبوون دژی عێراق ،و دروستکردنی هێزێکی بەرامبەرە کەبەهێزتربێ لەسوپای عێراق.

فیردەوس عەوادی ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باس لە هاوکاریەکانی ئەمریکا دەکات بۆهێزی پێشمەرگە و دەڵێت وەرگرتنی هاوكاری دارایی پێشمەرگە لەرێگەی هەژماری بانكێك لە ئەمریكا ، رێزنەگرتنە لە سەروەری عێراق و هاندانی هێزەكانی پێشمەرگەیە بۆ یاخیبوون لە حكومەتی عێراق.

هەروەها داوا دەکات سەرۆكوەزیرانی عێراق لەئاست ئەم پرسە بێدەنگ نەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات رەوانەكردنی ئەو پارەیە بۆ هێزێكی سەربازی نەتەوەیی لە عێراق و بەبێ ئاگاداری حكومەتی عێراق ، كێشەیەكی گەورەیە و زیاتر لە پەیامێكیش بۆ ئەو حكومەتەی تێدایە ، لەوانە ئەمریكا هەوڵی دروستكردنی هێزێكی سەربازی بەرامبەر یان بەهێزتر لە هێزەكانی عێراق دەدات ، بۆ بەكارهێنانی لە داهاتوودا لەو قەیرانانەی ئەگەر هەیە بوروژێندرێن.

دەشڵێ ئەمریكا چاكەی بۆ عێراق ناوێت و تاوەكو ئێستاش هەوڵی دابەشكردنی دەدات ، ئەو هاوكاریە داراییەش یەكێكە لە پلانەكانی دابەشكردن.

باس لەوەدەکات کە ئەو بڕە هاوكاریە داراییەی ئەمریكا لە كۆتایی ساڵی 2016 لە نێوان مەسعود بارزانی و بۆب وورك یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا و دوور لە حكومەتی عێراق رێككەوتنی لەسەر كراوە.

پاشان بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ ئایا حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاگاداری ئەو هاوكارییەیە؟ ئەگەر ئاگاداربێت ئەوە كارەساتە ، ئەگەر ئاگاداریش نییە دەبێ دەستبەجێ رێكاری یاسایی نێودەوڵەتی بگرێتەبەر ، هەروەها داوا لە عەبادی دەكات بێدەنگ نەبێـت و گەلانی عێراق لەو پرسە ئاگاداربكاتەوە ، رێگەش بە ئەمریكا نەدات هەركاتێك حەزیكرد یاری بە سەروەری و كەرامەتی عێراق بكات.




بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە