ئەیاد عەلاوی: ڕێوشوێنەکانی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی لەناوەڕۆکەکەی بەتاڵکردەوە
PM:12:25---23-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2027 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند ئەو ڕێوشوێنە گوماناویانەی کۆمسیۆن گرتنیەبەر پرۆسەی هەڵبژاردنی لەناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەی بەتاڵکردەوە .

لەڕاگەیەنراوێکدا ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ رایگه‌یاند، ئامێره‌كانى ده‌نگدان، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان بۆ مانگى ده‌ستكرد، پشێویی هێنایایه‌ ئاراوه‌.

هەروەها وتی كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، هه‌روه‌ها راده‌ستنه‌كردنی فلاش میمۆرییه‌كانى تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و دواخستنی ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، هه‌موو ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیین كه‌ ناكرێت چاوپۆشییان لێبكرێت.

وتیشی رێوشوێنه‌ گوماناوییه‌كانى كۆمسیۆن و یاسای نادادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌كه‌یان له‌ ناوه‌ڕۆكه‌ راسته‌قینه‌كه‌ى به‌تاڵكردووه‌ته‌وه‌،و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستێكی جددییان هه‌بێت، له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه‌ و، به‌رگرتن له‌ هه‌ره‌سهێنانى مه‌ترسیدارى ئه‌زموونی دیموكراسی.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە