موقتەدا سەدر:ئەمڕۆ وێنەکەم بۆ تەواو کردن
AM:10:30---24-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و ئیتیلافی سائیرون کەبراوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە ڕایگەیاند مژدەی پیکهێنانی حکومەتێکی نوێتان پێدەدەم،و ئەمڕۆ وێنەکەم بۆتەواو کردن.

موقتەدا سەدر بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤/٥/٢٠١٨ لەتویتێکدا لەتویتەری خۆی ڕایگەیاند :ئەمڕۆ وێنەکەم بۆتان تەواو کرد، تاوتوێی کۆتاییم کرد، دوای ئەوەی ڕێگاکەمان بەتەواوی بڕی، بەو حکومەتە ڕازی بووم،حکومەتێک نە سوننیە نە شیعی، نە عەرەبیە نەکوردی، نەنەتەوەییە نەتائیفی، بەڵکو حکومەتێکی عێراقی ڕەسەنە، خاوەن سیاسەتێکی دروستە.

نوسیویەتی خۆم بە ڕای مەرجەعیەت و عەشایەری سەربڵند و چینە مەزنەکانی گەل ڕۆشنگەر دەکەم، دواتریش لەوردەکاری کۆبونەوە زۆرەکان ئاگاداریان دەکەمەوە تاوەکو ڕای پێویست و دروستیان هەبێت.

دەڵێ دواتریش سەیری قەوارە پاک و خاوەن ئیرادە نیشتیمانیەکان دەکەین ، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی باوکانەی بەهێز کەمافەکانی گەلەکەی بدات.



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە