ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
PM:05:21---27-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بازگەی کەڵەوانان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد"لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕکردنی هەموو جۆرە کارێکی نایاسایی، هێزەکانیان توانیویانە دوێنێ ٢٦ی ئایار لە ئەنجامی پشکنینیاندا دوو کەس دەستگیربکەن".
ئەوەش هاتووە"ئەو دوو کەسە لە بازگەی کەڵەوانان لەناو پاسێکی گەشتیاری ٥٠ کەسیدا دەستگیرکراون".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو"ئەو دوو کەسە کە دەستگیرکراون، ١٠ پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (ڕووەکی شادان)یان پێبووە کە لەناو پاکەتی جگەرەدا حەشاریاندابوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی (س،ع،ر) و (س،ع ،ك) لە ئێستادا بەپێی ماددەی ١٤ لە یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون، و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە