دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر تانەکانی هەمواری هەڵبژاردنەکان دەدات
PM:12:43---19-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند ڕۆژی پێنج شەممە ٢١/٦/٢٠١٨ پێداچونەوە بۆ تانەکانی سەر هەمواری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقدا دەکەن.

ئەیاس ساموک وتەبێژی دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند دادگای فیدراڵی كاتژمێر ١٠ی رۆژی پێنجشەممە ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨، پێداچونەوە دەکات بەو تانانەی پێشكەش كراون سەبارەت بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان.

هەروەها ئاشکرای کرد دانیشتنەکە کراوە و ئاشکرا دەبێت و تانەکان لەلایەن سەرۆك كۆمار، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لەسەر سێهەمین هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان پێشكەشكراون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق لەبەرواری ٦/٦/٢٠١٨ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی هەموارکردەوە، بڕیاریدا بە ژماردنەوەی دەستی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان و دەنگدانی مەرجداری ئاوارەکانی عیراق.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە