نوسینگەی سیاسی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی کۆبونەوەی دوێنێ ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانەوە لەپەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ و ڕەخنەی توندیان لێدەگرێت ،و دەڵێ ئەوانەی دوێنێ لەپەرلەمان کۆبونەوە تەنیا سێ یەکی پەرلەمانی عێراقن.
زیا ئەسەدی سەرۆکی نوسینگەی سیاسی ڕەوتی سەدر
لەبەیانننامەیەکدا سەبارەت بەکۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند هیچ
هەڵبژاردنێک بێ ساختەکاری و بونی کەلێن لەپرۆسەی دەنگداندا بەڕێوە ناچێت.
دەڵێ ساختەکاریەکان لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان و
لەدوای پڕۆسەکەش بوونی هەبووە ،و دەڵێ بەڵام دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن کە ئێستا سێیەکی
پەرلەمانن بەشێوەیەکی سەیر کۆبونەتەوە و داوای دوبارە ژماردنەوەی دەنگەکان دەکەن.
ئاماژە بەوەدەکات باشە ئەوانە چۆن گرەنتی
یارینەکردن بە ئەنجامەکان ناکەن لەکاتی دوبارە جیاکردنەوەی دەنگەکان.