لەکۆگایەکی کۆمسیۆن بەهۆی کەوتنی ڕەفەکانی ئامێرەکانی دڵنیابوون کارمەندێکی کۆمسیۆن گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک کارمەندیش بریندار بوون.
سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ
٢٣/٦/٢٠١٨ لەکاتی کارکردندا لە کۆگایەکی ئامێراکانی دڵنیابوونی دەنگدا، ڕوداوێکی
دڵتەزێن ڕویدا و بەهۆیەوە کارمەندێکی کۆمسیۆن گیانی لەدەستدا.
دەشڵێ لەكاتی كاركردن لە كۆگای ئامێرەكانی دڵنیا بوون لە رەخی
كەرخ لە شاری بەغدا، رەفەكانی ئامێرەكان كەوتوو بەسەر چەند كارمەندێكداو بەهۆیەوە
كارمەندێك گیانی لەدەستداوە، و ژمارەیەك كارمەندی دیكەش لە
رووداوەكەدابەسەختی برینداربوون.