كاكەیی: لەرێگەی باركۆدەوە دەستكاریكردنی دەنگەكان ئاشكرا دەبێت
PM:03:28---23-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەڵێت، ئەو دادوەرانەی سەرپەرشتی كارەكانی كۆمسیۆن دەكەن، بە هاوكاری كارمەندانی كۆمسیۆنی دەست بەكردنەوەی سندوقەكان و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست دەكەن و جەختیش دەكاتەوە، بەپشت بەستن بە باركۆدی سەر پەڕاوەكانی دەنگدان هەر جۆرە دەستكاریكردنێكی دەنگەكانی ناو سندوقەكان ئاشكرا دەبێت.

لە بارەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست، كە لە هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردندا هاتووە و لە لایەن دادگای فیدراڵیشەوە پەسەند كراوە، سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران، لە میانی بەرنامەی لەگەڵ رووداوەكان ی نەوا رایگەیاند"پڕۆسەكە بە كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان دەستپێدەكات و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست لە لایەن كارمەندانی كۆمسیۆن و كارمەندانی تری دەرەوەی كۆمسیۆن لە ژێر چاودێری ئەو دادوەرانە بە زوترین كات بەڕێوە دەچێت".

وتیشی: پێشتر زۆر جەختی لەوەكردۆتەوە، كە پلانی (B)یان هەبێت، پلانەكە بریتی بووە لەوەی كە بۆ ساخكردنەوەی تانە و سكاڵاكان، دەنگەكان بە دەنگ جیابكرێنەوە، بەڵام بە هۆی پێداگری و "ملهوڕی" بەشێكی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەو پلانە كاری پێنەكراوە بۆیە كۆمسیۆن كەوتوەتە دۆخی ئێستاوە و لە ئێستاشدا جیاكردنەوەی دەنگەكان لە چوارچێوەی هەمان پلاندایە.

سەبارەت بەوەی بە چ شێوەیەك رێگری دەكرێت لەوەی لە كاتی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان، دەنگی ساختەو و تێخزێنراو هەژمار نەكرێن، سەعید كاكەیی وتی"هەر پەڕاوێكی دەنگدان باركۆد یان سریال نامبەری تایبەت بە خۆی هەیە و زانیاریەكانی بە وردی تۆمار كراون و دەزانرێت، كە ئەو پەڕاوە لە چ كاتژمێر و خولەك و چركەیەدا دەنگی پێدراوە و چۆن بەكارهێنراوە و ئەگەر هەر لایەنێك نیەتی ساختەكاری و "دەستپیسی" هەبێت، ئاشكرا دەكرێت و ئەگەر ئەو باركۆدە سوتێنرابێت، هەر كەسێكی ئەو كارەی كردبێت، كارمەندی ئاسایی بێت یان بەرپرسی باڵای كۆمسیۆن، یان سەر بە هەر لایەنێكی سیاسی بێت، بە توندی سزادەدرێت.



چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە