فه‌تحوڵا گوله‌ن: ئه‌ردۆغان هه‌رگیز خوێندكاری من نه‌بووه

PM:05:30---24-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوهتهوه
لڤین:
فه‌تحوڵا گوله‌ن، رابه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت، رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌رگیز خوێندكاری ئه‌و نه‌بووه و له زۆر بابه‌تدا جیاوازی قوڵ و ریشه‌ییان هه‌یه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌هرام-ی میسری، گوله‌ن ده‌ڵێت"ئه‌وانه‌ی من و بزاڤهكهم به‌باشی ده‌ناسن، به باشی ده‌زانن كه ئه‌ردۆغان هیچ كات خوێندكاری من نه‌بووه".
به‌وته‌ی گوله‌ن، به ئامرازكردنی دین بۆ مه‌رامی سیاسی، له سه‌رووی هه‌موو بابه‌ته‌كانه‌وه و له زۆر بابه‌تی دیكه‌شدا جیاوازی قوڵیان هه‌یه"ته‌نانه‌ت هیچ كات له‌یه‌ك نزیك نه‌بووین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو"ته‌نها چه‌ند جارێك چاومان به‌یه‌ك كه‌وتووه، پشتگیری هه‌ندێك له براكانی ئێمه بۆ پارته‌كه‌ی، له‌به‌ر هه‌ندێكی به‌ڵێنی ئه‌و بوو كه سه‌باره‌ت به دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ده‌یدان".
"به‌ڵام كاتێك ئهردۆغان١٨٠ پله له‌م به‌ڵێنانه په‌شیمان بوونه‌وه، ئیدی براكانمان پشتگیریان نه‌كرد، نه‌شیان ده‌توانی پشتگیری بكه‌ن"فه‌تحوڵا گوله‌ن، رابه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت وای وتووه.
-
رێبین هەردی
2/23/2019 12:18:12 PM
-
هادی حەمەڕەشید
2/23/2019 12:14:49 PM
-
کەمال چۆمانی
2/23/2019 12:02:48 PM
-
بڵێسە جەبار فەرمان
2/22/2019 8:57:34 PM
-
نەبەز گۆران
2/21/2019 3:02:37 PM
-
هادی حەمەڕەشید
2/21/2019 3:01:25 PM
-
یاسین تەها
2/20/2019 8:54:10 PM
-
ئاراس فەتاح
2/20/2019 12:50:20 PM
-
شەماڵ ئەحمەد
2/19/2019 4:05:07 PM
-
دانــا زەنــدی
2/19/2019 4:04:35 PM