سوننەکان کاندیدی سەۆکی پەرلەمانیان یەکلایی کردەوە
AM:10:54---16-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 1201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لایەنە سونیەکانی عیراق دوای چەند کۆبونەوەیەک پڕۆژەی میحوەری وەتەنیان ڕاگەیاند،و دواتریش ڕایانگەیاند تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئوسامە نوجێفیە.

نووسینگەی ئەمینداری پڕۆژەی عەرەبی لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆککۆمارە. "ئەوەی لە دەزگاکانی راگەیاندن باسدەکرێت لەبارەی کاندیدێکی دیکە راست نییە، بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر عومەر ئەلحمێری، گوتەبێژی فەرمی پڕۆژەی عەرەبی رایگەیاندبوو، لەنێو هاوپەیمانی "میحوەری وەتەنی"دا، تەڵاڵ زەوبەعی، کاندیدی پڕۆژەی عەرەبییە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی بە بەشداری شەش سەرکردەی دیاری سونەکان پێکهێنراوە کە بریتین لە جەمال کەربوولی، ئوسامە نوجەیفی، خەمیس خەنجەر، ئەحمەد جبووری، سەلیم جبووری و فەلاح حەسەن زێدان .




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە