کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
AM:10:18---19-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بە بەراوەرد بە تۆمارە کۆنەکە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ناو لە تۆماری نوێی دەنگدەراندا سڕاونەتەوە.

کاروان جەلال بەڕێوەبەری داتاکان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەکاتی بەراوردکردنی تۆماری دەنگدەرانی پێشوو لەگەڵ ئەو تۆمارە دەنگدەرانەی ئێستا هەیە، بۆمان دەرکەوت کە سەرووی ٢٠٠ هەزار ناو لەو تۆماری دەنگدەرانە کەمترە.

بەڵام قاسم گەڵاڵی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوە کۆمیسیۆن خۆیشی دانی بەوەداناوە کە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیووە هەموو ناوە مردووەکان بسڕنەوە، بوونی ئەو ناوانە رێگایەکە بۆ ئەنجامدانی تەزوویر کە هەر کەسێک هەبێت بیکات.

تۆماری دەنگدەران یەکێکی دیکە لە ناکۆکی نێوان حیزبەکان لە لایەک و حیزبەکان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنکەن لا لایەکی دیکە، چوار حیزبی ناڕازی کە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و هاوپەیماننین، هێشتا گومانیان لە تۆماری دەنگدەران هەیە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە